ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٦٠. زەکاتی باوک بۆ ئەولادی قەرزار
باوک و دایکێکی ماڵ و سەروەتدار
زەکاتی ئەشێ بۆ ڕۆڵەی قەرزار
یانێ بەبۆنەی حاڵی قەرزاری
نەک لەبەر حاڵی لاتی و ھەژاری
ھەروا پێی ئەدا زەکاتی ماڵی
لەبۆ مەسرەفی ژن و عەیاڵی
چونکی مەجبوورە باوکی ساحێب ماڵ
لەبۆ خەرجی خۆی نەک خەرجی عەیاڵ
ھەروا ڕەوایە ژن بدا زەکات
بە شووی فەقیری بێئەوزاع و لات
با ماڵی بگا بە حەددی نیساب
مادام بەش نەکا بۆ خەرجی ئەسباب
توحفە لە باسی قیسمی سەدەقات
ئەمانەی تیایە مەعلووم بێ لە لات

پەراوێز edit