شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: زەکاتی باوک بۆ ئەولادی قەرزار باوک و دایکێکی ماڵ و سەروەتدار زەکاتی ئەشێ بۆ ڕۆڵەی قەرزار یانێ بەبۆنەی حاڵی قەرزاری نەک لەبەر حاڵی لاتی و ھەژاری ھەروا پێی ئەدا زەکاتی ماڵی لەبۆ مەسرەفی ژن و عەیاڵی چونکی مەجبوورە باوکی ساحێب ماڵ لەبۆ خەرجی خۆی نەک خەرجی عەیاڵ ھەروا ڕەوایە ژن بدا زەکات بە شووی فەقیری بێئەوزاع و لات با ماڵی بگا بە حەددی نیساب مادام بەش نەکا بۆ خەرجی ئەسباب توحفە لە باسی قیسمی سەدەقات ئەمانەی تیایە مەعلووم بێ لە لات ++++++++++++++++++++++