ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٥٩. شەرتی زەکات دان بە فەقیر و میسکین
بەم شەرتە زەکات بەمانە ئەدرێ
کەسیان نەفەقەی شەرعی وەرنەگرێ
لە باب یا ئەولاد یا ژن لە شووی خۆی
یا ئەو نەفەقەی کافی نەبێ بۆی
ئینجا بۆ کاسب ئەونەی پێ ئەدرێ
بکرێ بە مایە و کەسبی پێ بکرێ
بۆ غەیرە کاسب ئەوەنە ئەدرێ
بژی بە عادەت، ھەتاکوو ئەمرێ
نابێ بە مانیع مەسکەن و لیباس
ئەسپی سواری و حاجەت و ئەساس
یا خاک و باخێ کە واریداتی
کیفایەت نەکا بۆ نەفەقاتی
یاخود کتێبی تەدریسی ئوستاد
یا بۆ تیا خوێندن، یا وەعز و ئیڕشاد
ھەم مانیع نییە کەسب نەکردن
چ لەبەر تەدریس چ لەبەر خۆندن
نەک بۆ مانەوەی لە خەڵوەخانە
یا بە نەوافیل تەی کا زەمانە
٣. قەرزار
سێھەم قەرزارە پێی ئەدرێ زەکات
لەسەر دەستوورێ دەریخەم لەلات
ئەگەر قەرزارە بۆ دەفعی فەساد
یا بۆ ئیسڵاحی مابەینی عیباد
پێی ئەدرێ زەکات با دەوڵەمەن بێ
با نەخت و جینسی بە حوقە و مەن بێ
ئەگەر قەرزارە بۆ نانی میوان
یا بینای مزگەوت یا بۆ پرد و خان
یا مەسڵەحەتی عاممەی ئیسلامی
قەرزی ئەدرێتۆ گشت بە تەمامی
مادام بە پارە دەوڵەمەن نەبێ
ئیتر با ماڵ و ئەملاکی ھەبێ
ئەگەر قەرزارە بۆ مەسرەفی خۆی
مادام ئەو سەرفە حەڵاڵ بوێ بۆی
یا حەرام بووبێ ئەمما بە ڕاسی
تۆبەی کردبێ بۆ خودا ناسی
پێی ئەدرێ زەکات ئەگەر خۆی نەیبێ
ئەونە قەرزەکەی بکا جێبەجێ
ھەروا زامنی قەرزاری ھەژار
نەک یەکێ بمرێ بێ ماڵ و قەرزار
٤. سەفەری
چوارەم ساحێبی سەفەری حەڵاڵ
وەکوو سەفەری تەحسیلی کەماڵ
یا سیلەی ڕەحمی برا و خزم و خوێش
یا بۆ بینینی دۆستی دڵ ڕاکێش
حەتتا سەفەری تەبدیلی ھەوا
کە لەبۆ نەخۆش ئەبێ بە دەوا
نەکوو سەفەری ئینسانی حەیران
بێ سوود بگەڕێ لە دێ یا شاران

پەراوێز edit