ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٥٨. ڕوکنی سێھەم لە فەسڵی سێھەمدا
ئەڵێم بە عەونی «ربّ العالمين»
لە سێھەم فەسڵا ڕوکنی سێھەمین
ڕوکنی سێھەمین سەرفیترە و زەکات
بە موسوڵمانی موستەحەق بدات
ھەشت سینفن لەسەر بەیانی قورئان
ئێستە چوارن بۆت ئەکەم بەیان
فەقیر و میسکین سەفەری و قەرزار
چوارەکەیتریان فەوتاون یەکجار
١. فەقیر
فەقیر ئەوەیە ھەژار و لات بێ
یا بەشێکی کەم بە دەستەڵات بێ
مەسەلەن ئەگەر ویستی دە دیرھەم
چوار دیرھەمی بێ یاخود لەوە کەم
٢. میسکین
میسکین ئەوەیە لە کەسب و لە ماڵ
شتێکی ببێ مەسرەفی حەڵاڵ
ئەمما ناقیس بێ بەشێکی کەمی
لە دەدا کەم بێ چوار دیرھەمی

پەراوێز edit