جا وەختی دفنە بۆ شەخسی مردوو
لەسەر سەفەرە باشە بڕوا زوو
بە وەزعی حورمەت بە سەیری سورعەت
بۆسەر مەقبەرە بکەن حەرەکەت
بە قەد قامەتێ قەبری قووڵ بکەن
چاڵ و گۆڕیچە، یا چاڵ و لاکەن
لەپاش داپۆشین سوننەتە تەڵقین
ھەم دوعای تەسبیت بە دینی موبین
ئەڕواحی مردوو باش ئاگادارن
لە وەزعی خۆیان باش خەبەردارن
ڕۆح جەوھەرێکە لەتیف و قودسی
دوورە لە ماددەی کەسیفی شەخسی
عالەمی قەبریش پێی ئە ڵێن بەرزەخ
وێنەی بەھەشتە یا وێنەی دۆزەخ
بە وێنەی نووستوو زەحمەت و ڕەحمەت
واریدی ئەبێ نیقمەت و نیعمەت
ھیچ قسەیش ناکا ھەتا نووستووە
عەینەن ئەم وێنە وێنەی مردووە
باوەڕت ببێ ئەگەرچی غەیبە
فەرموودەی حەزرەت بێ شوبھە و ڕەیبە
سابتمان بکا خالیقی کەونەین
لەسەر جوابی باشی مەلەکەین
بە یومنی ڕۆحی سەییدی ئەنام
بڕژێ بە سەریا سەلات و سەلام