شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: دفنی مردوو جا وەختی دفنە بۆ شەخسی مردوو لەسەر سەفەرە باشە بڕوا زوو بە وەزعی حورمەت بە سەیری سورعەت بۆسەر مەقبەرە بکەن حەرەکەت بە قەد قامەتێ قەبری قووڵ بکەن چاڵ و گۆڕیچە، یا چاڵ و لاکەن لەپاش داپۆشین سوننەتە تەڵقین ھەم دوعای تەسبیت بە دینی موبین ئەڕواحی مردوو باش ئاگادارن لە وەزعی خۆیان باش خەبەردارن ڕۆح جەوھەرێکە لەتیف و قودسی دوورە لە ماددەی کەسیفی شەخسی عالەمی قەبریش پێی ئە ڵێن بەرزەخ وێنەی بەھەشتە یا وێنەی دۆزەخ بە وێنەی نووستوو زەحمەت و ڕەحمەت واریدی ئەبێ نیقمەت و نیعمەت ھیچ قسەیش ناکا ھەتا نووستووە عەینەن ئەم وێنە وێنەی مردووە باوەڕت ببێ ئەگەرچی غەیبە فەرموودەی حەزرەت بێ شوبھە و ڕەیبە سابتمان بکا خالیقی کەونەین لەسەر جوابی باشی مەلەکەین بە یومنی ڕۆحی سەییدی ئەنام بڕژێ بە سەریا سەلات و سەلام ++++++++++++++++++++++