شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ڕوکنی سێھەم لە فەسڵی سێھەمدا ئەڵێم بە عەونی «ربّ العالمين» لە سێھەم فەسڵا ڕوکنی سێھەمین ڕوکنی سێھەمین سەرفیترە و زەکات بە موسوڵمانی موستەحەق بدات ھەشت سینفن لەسەر بەیانی قورئان ئێستە چوارن بۆت ئەکەم بەیان فەقیر و میسکین سەفەری و قەرزار چوارەکەیتریان فەوتاون یەکجار ١. فەقیر فەقیر ئەوەیە ھەژار و لات بێ یا بەشێکی کەم بە دەستەڵات بێ مەسەلەن ئەگەر ویستی دە دیرھەم چوار دیرھەمی بێ یاخود لەوە کەم ٢. میسکین میسکین ئەوەیە لە کەسب و لە ماڵ شتێکی ببێ مەسرەفی حەڵاڵ ئەمما ناقیس بێ بەشێکی کەمی لە دەدا کەم بێ چوار دیرھەمی ++++++++++++++++++++++