ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٦٣. حەددی زەکاتی قووت
پێنج ویسقی تەواو نیسابی قووتە
ئەگەر لە توێکڵ سادەیە و ڕووتە
دە ویسقە ئەگەر بە قەپاخ و تووک
ھەڵگیرێ، وەکوو پەڕشە یا چەڵتووک
ئەو پێنج ویسقانە کە حەددی قووتە
ھەزار و شەشسەد ڕیتلی مەقسووتە
جەمعەن چوون ڕیتلێ نەوەد مسقاڵە
سەد و چل و چوار ھەزار مسقاڵە
ھەر مسقاڵێکیش ئەکا پێنج غرام
بۆیە حەوت سەدە و بیست کیلۆی تەمام
بە تەنەکەی نەوت کە پێی ئەڵێن پووت
چل و شەش تەنەکەی دار ماڵی مەزبووت
بە وەزنی تەبریز کێشانەی نیساب
دووسەد و بیست و پێنجە بە حیساب
دەیەکیان ئەدرێ ئەگەر بە باران
ئاو بخۆنەوە یا بە جۆباران
ئەگەر ئاو بدرێن بەوێنەی دۆڵاب
بیست یەک واجبە بە گوێرەی حیساب
دوو قیسم گەنم ئەدرێنە دەم یەک
لە ساڵێکا بن بەبێ شوبھە و شەک
نەک دوو نەوعە قووت لە یەک جیا بن
پێویستە ھەموو لەمە ئاگا بن
کرێی جووتیار و وەرزێری خەلە
نابێ دابشکێ لە عەینی خەلە
حەقدەسێ وەکوو حقووقی شوان
عەلاقەی نییە لەسەری حەیوان
ھەروەھا حەقی ساحێب زەوییەکان
جیا ناکرێتەوە لە جەزری خەرمان

پەراوێز edit