ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٦. دەرچوونی «بنی ھاشم» و «بنی مطّلب» لە مەککە و مانەوەیان لە شەعبا
کە ئەمیانە دی قوڕەیشی کوففار
ترسان لە وزعی ڕەسوولی نازدار
گشت بە ئیتتیفاق پەیمانێکیان کرد
پەیمان نامەیان نووسی دەست و برد
ھەموو بەری بن لەم دوو عەشرەتە
کە دڵیان لەسەر یاری حەزرەتە
چوون لە مەبدەئا لەمان جیاوازن
ژنیان نەدەنێ و لێیان نەخوازن
نەکەن لەگەڵیان خەرید و فرۆش
نەڕۆن بۆلایان نە ساغ نە نەخۆش
ھەتا موحەممەد ئاوارە نەکەن
بێکەس و دەست و بێچارە نەکەن
ئەم پەیمان نامەی ناباری سەعبە
بردیان ھەڵیان واست لە ماڵی کەعبە
فەقەت ئەو کەسەی ئەمەیە نووسی
تووشی شەلەل ھات دەستی بنووسی
بەڵێ زۆر دەستی نووسەری پەستی
ماری ئەدبار و بەدبەختی گەستی
خۆلاسە خزمان بەمە «مَحْصور» بوون
ڕۆیشتنە کێو و لە مەککە دوور بوون
لەوەی مانەوە ھەتاکوو سێ ساڵ
بە تەنگی وەزع و بە تاڵی ئەحواڵ

پەراوێز edit