شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: دەرچوونی «بنی ھاشم» و «بنی مطّلب» لە مەککە و مانەوەیان لە شەعبا کە ئەمیانە دی قوڕەیشی کوففار ترسان لە وزعی ڕەسوولی نازدار گشت بە ئیتتیفاق پەیمانێکیان کرد پەیمان نامەیان نووسی دەست و برد ھەموو بەری بن لەم دوو عەشرەتە کە دڵیان لەسەر یاری حەزرەتە چوون لە مەبدەئا لەمان جیاوازن ژنیان نەدەنێ و لێیان نەخوازن نەکەن لەگەڵیان خەرید و فرۆش نەڕۆن بۆلایان نە ساغ نە نەخۆش ھەتا موحەممەد ئاوارە نەکەن بێکەس و دەست و بێچارە نەکەن ئەم پەیمان نامەی ناباری سەعبە بردیان ھەڵیان واست لە ماڵی کەعبە فەقەت ئەو کەسەی ئەمەیە نووسی تووشی شەلەل ھات دەستی بنووسی بەڵێ زۆر دەستی نووسەری پەستی ماری ئەدبار و بەدبەختی گەستی خۆلاسە خزمان بەمە «مَحْصور» بوون ڕۆیشتنە کێو و لە مەککە دوور بوون لەوەی مانەوە ھەتاکوو سێ ساڵ بە تەنگی وەزع و بە تاڵی ئەحواڵ ++++++++++++++++++++++