ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١٥. دەرچوونی یاران بۆ حەبەشستان
جا بۆ دەفعی شەڕ لە گیانی یاران
ھەم بۆ نەشری دین لە ڕووی دیاران
ئیجازەی فەرموو «نبيّ الرّحمة»
یارانی بڕۆن بۆلای «اصحَمه»
جا ھیجرەتیان کرد یارانی بێغەش
بۆلای ئەسحەمە نەجاشی حەبەش
ئەویش بە مەردی و شیرین ڕەفتاری
موقیمی کردن بێ دڵ ئازاری
کۆمەکی کردن بە بەرزی ھیممەت
بە ماڵ و سەروەت، بە جاھ و حورمەت
کە تێ گەیشتن کوففار لە خۆیان
ھیجرەتی ئەسحاب زیان بوو بۆیان
لایێ شۆرەتە بۆ دینی ئیسلام
بە تێکۆشینی ئەسحابی کیڕام
لەلایێ حەبەش ئەکەن بە ڕەفیق
ئەگەر فرسەتیان پێ بدا تەوفیق
لایێ خۆش ئەکەن جێگە و مەئوایان
بۆ موسوڵمانێ بڕوا بۆلایان
چونکی خۆ ئەگەرن بە ماڵ و سەروەت
مەیدانیان ھەیە لەبۆ کەسابەت
زوو بە پەلە پەل کوففاری ناشی
قاسیدیان ڕێخست بۆلای نەجاشی
لەگەڵ دیاری نایاب و جوان
بەڵکوو ئەو شایە گوێبگرێ لەوان
کۆچ کردووەکان بنێرێتەوە
ھەرکەسیش ئەڕوا بیگێڕێتەوە
ئەمما نەجاشی بە نامووس و عەرز
ئەسحابی پاراست بە ئەخلاقی بەرز
وەفدی حیجازی تەواو تێگەیان
ئێمە قەومێکین ئەشراف و ئەعیان
دایم حازرین بۆ پەنای زەعیف
جا نەخوازەڵا لە قەومی شەریف
ئەم ئەسحابانە گشت بە ئەخلاقن
بە دین و ئایین، بەرزی ئافاقن
ھەموو بە شەعبی خۆمیان ئەزانم
ئەیان پارێزم تا ماوە گیانم
ھەر کەسێکی کەیش کە بێ بۆ حەبەش
وەرئەگرێ بۆ خۆی لە کۆمەکی، بەش
جا وەفدی کوففار بە دڵ شکاوی
ھاتنەوە مەککە زۆر بە داماوی
ھەر لەم لایشەوە دوو ھۆزی غالیب
بەنی ھاشم و بەنی موتتەلیب
یەک کەوتن لەبۆ کۆمەکی حەزرەت
کەوتنە ئیزھاری نامووس و غیرەت
بۆیە ھەر ئەوان مەحسووبن بە ئال
ھەر بۆ ئەوانە مایە و پایەی عال

پەراوێز edit