ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١١٣. ئەسبابی «غُسل»، یانێ خۆ شۆرین
ئەوەی باعیسە بۆ غوسڵی ئەعزا
یانێ شۆرینی سەرتاپای باڵا
یەکەم مردنە، دووھەم مناڵ بوون
حەیز و زەیسانی لە پاش ڕزگار بوون
وەزعی جەنابەت یانێ لەش پیسی
ئەسبابی دووە، ئەگەر ئەپرسی
ئینزالی مەنی و دوخوولی زەکەر
بە ناوی فەرجا، دوا بێ یا بەر
فەرزی خۆ شۆرین ئەووەڵ نیەتە
بۆ دەفعی حوکمی ئەو جەنابەتە
دووھەم شۆرینە بۆ لەشت ھەموو
بە ئاوی ڕەوان چ پێست و چ موو
ناو پەلکەی ژنان ئەگەر تەڕ نەبێ
با بکرێتەوە تا باش تەڕ ئەبێ
بۆ دەسنوێژ و غوسڵ نەبی بێخەبەر
لە قولی پاژنە و کەلافەی مووی سەر
ژێری نینۆک و گۆشە و پێڵووی چاو
لۆچی دەرەوەی گوێیانت تەواو
ھەرچی دەرکەوێ بۆ قەزای حاجەت
بیشۆرە لەبۆ ڕەفعی نەجابەت

پەراوێز edit