ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١١٤. چی مەنع ئەکرێ لە بێدەسنوێژ
بەبێ دەسنوێژی حەرامە و گوناھ
نوێژ و تەوافی ماڵی «بيت اللّه»
لەگەڵ ھەڵگرتن یا خۆ دەس لێدان
لە پەڕە یا بەرگ یا بەرگی قورئان
ھەرچیش نووسرابێ بۆ دەرسی قورئان
وەکوو سەبوورەی دەرسی مناڵان
زیاد لەمانەیش لەسەر لەش پیسان
مەنعە خۆندنەوەی بە قەسدی قورئان
نەک قەسدی دوعا یا وەعز و ئەزکار
یا بۆ تەسخیری وڵاخ بۆ سوار
ھەروا حەرامە مانەوەی مزگەوت
ھەم ڕابوردنی حائیز بە ڕێکەوت
ئەگەر بترسێ بە خوێنی جاری
مزگەوت پیس بکا بە ڕێبواری

پەراوێز edit