شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ئەسبابی «غُسل»، یانێ خۆ شۆرین ئەوەی باعیسە بۆ غوسڵی ئەعزا یانێ شۆرینی سەرتاپای باڵا یەکەم مردنە، دووھەم مناڵ بوون حەیز و زەیسانی لە پاش ڕزگار بوون وەزعی جەنابەت یانێ لەش پیسی ئەسبابی دووە، ئەگەر ئەپرسی ئینزالی مەنی و دوخوولی زەکەر بە ناوی فەرجا، دوا بێ یا بەر فەرزی خۆ شۆرین ئەووەڵ نیەتە بۆ دەفعی حوکمی ئەو جەنابەتە دووھەم شۆرینە بۆ لەشت ھەموو بە ئاوی ڕەوان چ پێست و چ موو ناو پەلکەی ژنان ئەگەر تەڕ نەبێ با بکرێتەوە تا باش تەڕ ئەبێ بۆ دەسنوێژ و غوسڵ نەبی بێخەبەر لە قولی پاژنە و کەلافەی مووی سەر ژێری نینۆک و گۆشە و پێڵووی چاو لۆچی دەرەوەی گوێیانت تەواو ھەرچی دەرکەوێ بۆ قەزای حاجەت بیشۆرە لەبۆ ڕەفعی نەجابەت ++++++++++++++++++++++