ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١١٢. ئەو شتانەی دەسنوێژ ئەشکێنن
دەسنوێژ ئەشکێنێ شتێ بێتە دەر
با کەم ھەڵکەوێ لە دوا یا لەبەر
ھەم لە یەکدانی پێستی ژن و پیاو
نەک دان و نینۆک، موو یا ناوی چاو
مەگەر یەکێکیان بچووک بێ بە ساڵ
ئارەزوو نەکرێ بۆ «سَليم الحال»
یاخود مەحرەم بن بە نەسەب یا شیر
یا بە ژن خوازی وێنەی بۆ تەسویر
کچ و دایک و خوشک، خوشکەزا و پوورە
لە خزمانی ژن خەسوو و خەزوورە
دەسنوێژ ئەشکێنێ شێتی و بێھۆشی
حاڵەتی مەستی، یەعنی سەرخۆشی
نووستنی ھەرکەس مەگەر بە تەمکین
نەیێ بە سەریا شتی ناشیرین
مەس و دەس لێدان ھەر بە بەری دەس
لەبۆ عەیبی خۆت یا عەیبی ھەرکەس
ئەگەر سینفێکن تەنھا دەس لێدەر
وە ئیللا ھەردوو ئەبینن زەرەر
مەگەر مەحرەم بن لەویش دەس لێدەر
دەسنوێژی ئەشکێ و ئەگا بە خەتەر

پەراوێز edit