شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ئەو شتانەی دەسنوێژ ئەشکێنن دەسنوێژ ئەشکێنێ شتێ بێتە دەر با کەم ھەڵکەوێ لە دوا یا لەبەر ھەم لە یەکدانی پێستی ژن و پیاو نەک دان و نینۆک، موو یا ناوی چاو مەگەر یەکێکیان بچووک بێ بە ساڵ ئارەزوو نەکرێ بۆ «سَليم الحال» یاخود مەحرەم بن بە نەسەب یا شیر یا بە ژن خوازی وێنەی بۆ تەسویر کچ و دایک و خوشک، خوشکەزا و پوورە لە خزمانی ژن خەسوو و خەزوورە دەسنوێژ ئەشکێنێ شێتی و بێھۆشی حاڵەتی مەستی، یەعنی سەرخۆشی نووستنی ھەرکەس مەگەر بە تەمکین نەیێ بە سەریا شتی ناشیرین مەس و دەس لێدان ھەر بە بەری دەس لەبۆ عەیبی خۆت یا عەیبی ھەرکەس ئەگەر سینفێکن تەنھا دەس لێدەر وە ئیللا ھەردوو ئەبینن زەرەر مەگەر مەحرەم بن لەویش دەس لێدەر دەسنوێژی ئەشکێ و ئەگا بە خەتەر ++++++++++++++++++++++