ئاڵەکۆک

نامی add_a_photo
نامی بارانی ڕەحمەت
١١١. مەسحی خوف لەباتی شۆرینی پێ
شەرعەن دروستە ئەی ڕووناکی چاو
مەسحی خوف لەجێی پێ شۆرین بە ئاو
خوفێ داپۆشێ ھەردوو قاپ و پێ
بۆ وردە ڕۆین قابیل بێ لە ڕێ
پاک بێ و مانیع بێ بۆ دادانی ئاو
مەر لە جێی تەقەڵ، یا قۆپچەی بەسراو
بیانکەیتە پێ لە پاش تەھارەت
لە بێدەسنوێژی لەگەڵ جەنابەت
تا شەو و ڕۆژێ بۆ ئەھلی «حَضَر»
سێ شەو و سێ ڕۆژ بۆ ئەھلی سەفەر
لەو حەدەسەوە کە بە سەرتا بێ
پاش ئەوە کە تۆ خوف ئەکەیتە پێ
حوکمی لەش پیسی کاتێ ھاتە ڕێت
یا خوفت دڕا یا داتکەند لە پێت
موددە تێکئەچێ و ئەبێ سەرلەنوێ
لە پاش تەھارەت بیکەیتەوە پێ

پەراوێز edit