ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٩٣. دەنگی کورد ھی کوردە باسی ورچ و چێڵی تیا نییە
«دەنگی کورد» ھی کوردە، باسی ورچ و چێڵی تیا نییە
باسی پاچ و پێمەرە و پێک و نوێڵی تیا نییە
ھەوڵ ئەدات بۆ سەربەخۆیی بانگی ڕزگاری ئەکا
ڕێگەکەی ڕاست و ڕەوانە حیزە فێڵی تیا نییە
یەکیەتی گشتی ئەوێ، داوا ئەکا یەک بن ھەموو
ڕێی نەجاتی گرتووە، چەوت و چەوێڵی تیا نییە
مل کەچی نامەردی ناوێ پێی خراپە نۆکەری
باسی بیر و باوەڕی خاوەن سمێڵی تیا نییە
پیاوی دانا گەر موتاڵای کات، بە وردی تێ ئەگات
ھێڵەکانی ورد و ڕێکن لارەھێڵی تیا نییە
تەرجومانی کوردە شاھۆ! با بژی ھەر دەنگی کورد
ڕاوە ماسی بۆگەنی ناو ئاوی لێڵی تیا نییە
بۆ گۆڤاری دەنگی کورد

پەراوێز edit