شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: دەنگی کورد ھی کوردە باسی ورچ و چێڵی تیا نییە سەبارەت: بۆ گۆڤاری دەنگی کورد «دەنگی کورد» ھی کوردە، باسی ورچ و چێڵی تیا نییە باسی پاچ و پێمەرە و پێک و نوێڵی تیا نییە ھەوڵ ئەدات بۆ سەربەخۆیی بانگی ڕزگاری ئەکا ڕێگەکەی ڕاست و ڕەوانە حیزە فێڵی تیا نییە یەکیەتی گشتی ئەوێ، داوا ئەکا یەک بن ھەموو ڕێی نەجاتی گرتووە، چەوت و چەوێڵی تیا نییە مل کەچی نامەردی ناوێ پێی خراپە نۆکەری باسی بیر و باوەڕی خاوەن سمێڵی تیا نییە پیاوی دانا گەر موتاڵای کات، بە وردی تێ ئەگات ھێڵەکانی ورد و ڕێکن لارەھێڵی تیا نییە تەرجومانی کوردە شاھۆ! با بژی ھەر دەنگی کورد ڕاوە ماسی بۆگەنی ناو ئاوی لێڵی تیا نییە ++++++++++++++++++++++