دڵی وەک ھوزاری حەزینی من لە فیراقی ڕووی نیگارەوە
بە تەرەنومێکی گرینەوە بە مەقامی شۆر و قەتارە
بە کزەی دەروونەوە شیعری تەڕ کە دەڵێ بە چاوی خوماری یار
وەکوو بوڵبوڵێ کە دەخوێنێ زار بە قەفەس لە کونجی تەلارەوە
بە ھەوا و سەدای فوغانی دڵ کە لە سازی سینە دێتە گوێ
ھەر ئەڵێی نەوای عیراقییە بە کزەی کەمانچە و تارەوە
بە ئومێدی دیتنی ماھی ڕووت، گوڵی نەوڕەسیدەیی موشک بۆ
لە دوو دیدەمۆ دڵی من مودام، بە فوغان و ناڵە و زارەوە
ملی ڕادەکێشێ نیگا ئەکا، لە خوا ئەخوازێ، دوعا ئەکا
بە سەمیمی دڵ، نزا ئەکا کە تۆ بێی بە لەنجە و لارەوە
وەرە سەیری چەشمەیی چاوەکەم لە فیراقی ئێوەوە چۆن تەقی
لە سەرا کە دێ فەیزان ئەکا وەکوو سەیل بە شیوی بەھارەوە