شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: دڵی وەک ھوزاری حەزینی من لە فیراقی ڕووی نیگارەوە دڵی وەک ھوزاری حەزینی من لە فیراقی ڕووی نیگارەوە بە تەرەنومێکی گرینەوە بە مەقامی شۆر و قەتارە بە کزەی دەروونەوە شیعری تەڕ کە دەڵێ بە چاوی خوماری یار وەکوو بوڵبوڵێ کە دەخوێنێ زار بە قەفەس لە کونجی تەلارەوە بە ھەوا و سەدای فوغانی دڵ کە لە سازی سینە دێتە گوێ ھەر ئەڵێی نەوای عیراقییە بە کزەی کەمانچە و تارەوە بە ئومێدی دیتنی ماھی ڕووت، گوڵی نەوڕەسیدەیی موشک بۆ لە دوو دیدەمۆ دڵی من مودام، بە فوغان و ناڵە و زارەوە ملی ڕادەکێشێ نیگا ئەکا، لە خوا ئەخوازێ، دوعا ئەکا بە سەمیمی دڵ، نزا ئەکا کە تۆ بێی بە لەنجە و لارەوە وەرە سەیری چەشمەیی چاوەکەم لە فیراقی ئێوەوە چۆن تەقی لە سەرا کە دێ فەیزان ئەکا وەکوو سەیل بە شیوی بەھارەوە ++++++++++++++++++++++