ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٧٨. ئامالی بەندە ڕەببی بە لوتفی عەمیمەتە
ئامالی بەندە ڕەببی بە لوتفی عەمیمەتە
ھیوای قەویم بە زاتی عەلیی عەزیمتە
ڕووم کردە بارەگایی بوڵندەت بە ئیلتیجا
چاوم لە بەحری جوود و لە ڕەحمی ڕەحیمتە
بڕوام بە دڵ وەھایە بە تۆ و زاتی ئەقدەست
تەنھای نە کەس شەریک و نە ھیچ کەس نەدیمتە
ھەر خۆت حیسابی گشتی بەدەست خۆتە خەیر و شەڕ
ڕاستە ئەوەی کە نەقشی کەلامی قەدیمتە
لایق بە خۆتە قودرەت و جاھ و جەلال و جوود
عالەم ڕەھینی میننەتی خوانی نەعیمتە
شاھۆ کە عەبدی خۆتە تەمەننای بە لوتفتە
چاوی ئومێدی زۆری لە عەتفی کەریمتە

پەراوێز edit