شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: ئامالی بەندە ڕەببی بە لوتفی عەمیمەتە ئامالی بەندە ڕەببی بە لوتفی عەمیمەتە ھیوای قەویم بە زاتی عەلیی عەزیمتە ڕووم کردە بارەگایی بوڵندەت بە ئیلتیجا چاوم لە بەحری جوود و لە ڕەحمی ڕەحیمتە بڕوام بە دڵ وەھایە بە تۆ و زاتی ئەقدەست تەنھای نە کەس شەریک و نە ھیچ کەس نەدیمتە ھەر خۆت حیسابی گشتی بەدەست خۆتە خەیر و شەڕ ڕاستە ئەوەی کە نەقشی کەلامی قەدیمتە لایق بە خۆتە قودرەت و جاھ و جەلال و جوود عالەم ڕەھینی میننەتی خوانی نەعیمتە شاھۆ کە عەبدی خۆتە تەمەننای بە لوتفتە چاوی ئومێدی زۆری لە عەتفی کەریمتە ++++++++++++++++++++++