ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٦٩. گوڵم توخوا ئەوەند بۆ چ بێ مەجاز و عەھد و پەیمانی
گوڵم توخوا ئەوەند بۆ چ بێ مەجاز و عەھد و پەیمانی؟
لەگەڵ یارانی یەک دڵ ھەر بە کینە و عیجز و عینوانی
ئەمن دادم لەدەست عینوان و حیلەی تۆ بوو ئێستاکەش
لەسەر ڕای ئەم ھەموو عینوانە ھاوڕازی ڕەقیبانی
بە شمشێری برۆت خۆت کرد بە جەللادی منی بێکەس
مەگەر لات وایە بۆ چ ئەرمەنیم خۆیشت موسڵمانی؟
لەدەس ئەم بێ مەجازی تۆیە دائیم دڵ ئەناڵێنێ
عەجەب یارێکی غەددار و غەریب و فێڵ فراوانی
سفووفی لەشکری موژگانی خوێنڕێژی شەڕئەنگێزت
ھوجومی کردە سەر ئەقلیمی دڵ گرتی بە تاڵانی
لە کاتی عیشوەدا گاھێ تەماشام کەی بە گۆشەی چاو
لەبۆ قەتڵی دڵ و گیانم خەریکی تیرە بارانی
دڵت بۆ چ وا ڕەقە دەرحەق ئەوانەی عاشقی ڕووتن؟
لەلات وایە ئەگەر خۆت وا نەبی ناڵێن لە یارانی
نەخۆشی دەردی عەشقی تۆم و وا دائیم ئەناڵێنم
بە لوتفێ تۆ عیلاجم کەی کە خۆت لوقمانی دەورانی
خوای ھێنایە حاجەت چاو بەڵەک شایق ھەتا ماوە
بە شەھدی شەربەتی لێوت دەوا کەی قەلبی بوریانی

پەراوێز edit