ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٦٨. پەنام ھێنایە بەر قاپیت بە ناڵە و شیوەن و زاری
پەنام ھێنایە بەر قاپیت بە ناڵە و شیوەن و زاری
ھەزاران دەفعە یا ڕەببی بە ھیوای ڕەحم و ڕزگاری
ئەگەرچی شەرمەسارم ڕوو ڕەشی دیوانی تۆم ئەمما
بەرامبەر عەفوی تۆ وەزنی چییە باری گونەھباری
بە ڕەحمی واسیعی عامت بەزەییت گەر نەیێ پێما
پەنا بۆ کێ بەرم بۆ دەردی خۆم کێ بێ بکا چاری؟
پەنا خۆتی خودا! خۆتی ھەموو کارێ بەدەست خۆتە
ئەگەر من موزنیبم خۆ تۆ خوداوەندێکی غەففاری

پەراوێز edit