ھەزاران شوکری حەق ئەمڕۆ چرای ڕووناکی باوانی
گڵۆپی شوعلە پەخشانی برووسکەی ئاڵی عوسمانی
لە دەسگای مەکتەبی دین و تەریقەی باو و باپیرا
بە نەوعێک پێ گەیەنراویت لە عالەمدا نمایانی
لە لایەک مەحرەمی ئەسراری پیرانی نەقشبەندی
لە لایەک ڕەھبەری بەرزی تەریقەی غەوسی گەیلانی
لە مەیدانی جیھادی نەفسی ئەممارەی موریداندا
ئەوانەی تێگەیشتوو بن ئەزانن شێری مەیدانی
بە زیکری «نەفی و ئیسبات» و جەلال و ڕابیتەی بێ دەنگ
لە تائیفھا مونەووەر بوون بە ئیمداداتی پەنھانی
لەتیفەی نەفس و ڕۆح و سیڕ و ئیخفا و خەفی یەک یەک
ھەمویان پرتەو ئەفشانن بە ئەنواراتی ڕەببانی
ئەوانەی شارەزا بووبن لە ئەسراری تەریقەتدا
کە تۆیان دی ئەزانن جێنشینی شۆڕەسوارانی
دەوامی عومر و خۆشی سیححەت و بەرزی مەقاماتت
بە گیان و دڵ، بەکوڵ شاھۆ تەڵەبکارە لە یەزدانی