ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٦٠. ئیلاھی پشت و پەنامان خۆتی
ئیلاھی پشت و پەنامان خۆتی
جێی پاڕانەوە و دۆعامان خۆتی
چاک یا خراپ بین ئافەریدەی تۆین
بەخشندەی خەتا و گونامان خۆتی
ھەرچەندە گیرۆدەی کردەی خۆمانین
چاوەڕێی ڕەحمین ھانامان خۆتی
بەبێ ڕەحمانە خوێنمان ئەڕێژن
پارێزگارمان تۆی خوا بانە خۆتی
تۆی جێی ئومێدمان پشتیوانمانی
مەولای بێ کەسان ھیوامان خۆتی

پەراوێز edit