ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٦١. ئەلا ئەی خامە خۆ تۆ تەرجومانی بەینی یارانی
ئەلا ئەی خامە خۆ تۆ تەرجومانی بەینی یارانی
ھەمیشە پڕ بە دڵ خەمخواری جەمعی دەردەدارانی
لە دڵما موشکیلێ ڕووی داوە حەللی زەحمتە بۆ من
لە تۆم مەتڵووبە تەحقیقی کە تۆ خۆت مەردی مەیدانی
ئەتۆ خۆت دائیمەن کاتبی سڕی ئەھل کەماڵاتی
ئەتۆ خۆت مەحرەمی ئەسراری شاھان و ئەمیرانی
ئەتۆ میفتاحی قوفڵی موشکلاتی عالەمی ئەمڕۆی
ئەتۆ بەووابی بابی دانشی ئەربابی عیرفانی
بپرسە بۆم بزانە شۆخەکەی عالی مەقامی من
لە کوێوە تاوەکوو کوێ خوێندووە ئایاتی قورئانی
لەلای وایە کە ئایەی لَن تَراني ئەمری تەعمیمە
وەیا ھەر خاس بووە بۆ حەزرەتی مووسایی عیمرانی؟
لە دەرحەق دۆستانی سادقانی بیستووە ئایا
خوا ئایاتی نازڵ فەرمووە بۆ شاھی عەدنانی
لە سی جزمەی کەلامەڵڵاھدا ھەر لَن تَراني خوێند
کە وا دائیم بە گیان و دڵ گورێزانە لە یارانی
بە دڵ وا چاوەڕوانی ھیممەتی مەردانەتە شایق
کە ئەم موشکیلیە بۆ حەل کەی بە ھەر نەوعێ کە ئەیزانی

پەراوێز edit