شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: ئیلاھی پشت و پەنامان خۆتی ئیلاھی پشت و پەنامان خۆتی جێی پاڕانەوە و دۆعامان خۆتی چاک یا خراپ بین ئافەریدەی تۆین بەخشندەی خەتا و گونامان خۆتی ھەرچەندە گیرۆدەی کردەی خۆمانین چاوەڕێی ڕەحمین ھانامان خۆتی بەبێ ڕەحمانە خوێنمان ئەڕێژن پارێزگارمان تۆی خوا بانە خۆتی تۆی جێی ئومێدمان پشتیوانمانی مەولای بێ کەسان ھیوامان خۆتی ++++++++++++++++++++++