ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٥٩. ئیلاھی تۆ خودایێکی عەزیمی
ئیلاھی تۆ خودایێکی عەزیمی
بە ئەسراری ھەموو عالەم عەلیمی
خوداوەندێکی زیندوو و زولجەلالی
گونا بەخشی، خەتا پۆشی حەلیمی
خوداوەندێکی تاکی لایەزالی
ئەبیت و ھەیت و ھەر بوویی و قەدیمی
پەناھی بێ پەناھانی ھەژاری
کەرەم کرداری ڕەحمان و ڕەحیمی
نەبینراوێکی ناسراوی بە ڕاستی
کە خەللاقێکی ڕەززاق و کەریمی
بەدەست خۆتە شیفای دەردی دەروونم
ئیلاھی چونکە خۆت ئەعلا حەکیمی
ئومێدی بێ ئومێدانیت و موحەیی
ھەموو ئێسکە ڕزیوێکی ڕەمبیمی
بەزەییت بێت بە شاھۆی ڕووسیاتا
نەجاتی دە لە ئازاری ئەلیمی

پەراوێز edit