ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٥٨. ڕوو لە کوێ کەم بچمە کوێ ھاوار لە کێ کەم غەیری تۆ
ڕوو لە کوێ کەم بچمە کوێ؟ ھاوار لە کێ کەم غەیری تۆ؟
عەرزوحاڵی خۆم خوا پێشکەش بە کێ کەم غەیری تۆ؟
بار و سەرباری گونام چەوت و چەوێڵی کردووم
ئیلتیماسی عەفوی خۆم ڕەببی بە کێ کەم غەیری تۆ؟
بەحری غوفرانت ئەشۆرێ دەفتەری نامەی سیام
چاوەڕوانی ڕەحمەتم داوا لە کێ کەم غەیری تۆ؟
بەندە عەبدێکی زەلیلم، ئیحتیاجی عەفوی تۆم
خۆتی جێی ھانا و ئومێدم ڕوو لە کێ کەم غەیری تۆ؟

پەراوێز edit