شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: ئیلاھی تۆ خودایێکی عەزیمی ئیلاھی تۆ خودایێکی عەزیمی بە ئەسراری ھەموو عالەم عەلیمی خوداوەندێکی زیندوو و زولجەلالی گونا بەخشی، خەتا پۆشی حەلیمی خوداوەندێکی تاکی لایەزالی ئەبیت و ھەیت و ھەر بوویی و قەدیمی پەناھی بێ پەناھانی ھەژاری کەرەم کرداری ڕەحمان و ڕەحیمی نەبینراوێکی ناسراوی بە ڕاستی کە خەللاقێکی ڕەززاق و کەریمی بەدەست خۆتە شیفای دەردی دەروونم ئیلاھی چونکە خۆت ئەعلا حەکیمی ئومێدی بێ ئومێدانیت و موحەیی ھەموو ئێسکە ڕزیوێکی ڕەمبیمی بەزەییت بێت بە شاھۆی ڕووسیاتا نەجاتی دە لە ئازاری ئەلیمی ++++++++++++++++++++++