ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٥٠. وێرانکەرانی زێدی باو و باپیر
وێرانکەرانی زێدی باو و باپیر
تاڵانکەرانی ھەژار و فەقیر
سوتێنەرانی سەوزی و دەغڵ و دان
ڕەنج بەبا دەری فەلایی کوردان
خەڵەتێنەری کوردانی برسی
بۆ بە کوشت دانیان بۆ پارە و کورسی
بەشەرن ئێوە؟ یا گورگی ھارن؟
یاخۆ گیان کێشی کوردی ھەژارن؟
گەر بەشەر وابێ، تف بێ لە بەشەر
بە گژیانا چێت خوا و پێغەمبەر
بیر ناکەنەوە لەم کردەوانە
بزانن خراپ یاخۆ جوانە!
تا کەی ھەژاران ئەکەن ئاوارە؟
ئەکەونە ناویان وەک گورگە ھارە
ناترسن لەوەی خالقی فەقیر
دەست و پێ و ملتان بخاتە زەنجیر؟ !
شەرمەزاران

پەراوێز edit