ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٤٩. کوردینە ئێوە بن و خوا یەک کۆمەڵ و یەک بن ھەموو
کوردینە ئێوە بن و خوا یەک کۆمەڵ و یەک بن ھەموو
دوژمن مەڵاسی گرتووە با دەس لە مل یەک بن ھەموو
پێویستە گشت کۆ ببنەوە یەک بیر و بڕوا پێکەوە
ھەنگاو بنێن بۆ پێشەوە، یەک کۆمەکی یەک بن ھەموو
شاھۆ تکاتان لێ دەکا ئێوە بن و تەنیایی خوا
ھەر یەکیەتی چارمان دەکا، جیا مەبنەوە! یەک بن ھەموو

پەراوێز edit