شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: کوردینە ئێوە بن و خوا یەک کۆمەڵ و یەک بن ھەموو کوردینە ئێوە بن و خوا یەک کۆمەڵ و یەک بن ھەموو دوژمن مەڵاسی گرتووە با دەس لە مل یەک بن ھەموو پێویستە گشت کۆ ببنەوە یەک بیر و بڕوا پێکەوە ھەنگاو بنێن بۆ پێشەوە، یەک کۆمەکی یەک بن ھەموو شاھۆ تکاتان لێ دەکا ئێوە بن و تەنیایی خوا ھەر یەکیەتی چارمان دەکا، جیا مەبنەوە! یەک بن ھەموو ++++++++++++++++++++++