ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٥١. ڕۆحم لەبۆ نزارەیی ڕووی یاری لێو بەخاڵ
ڕۆحم لەبۆ نزارەیی ڕووی یاری لێو بە خاڵ
دەر چوو لە تەن بەتوندی وەکوو تەیری تیژ باڵ
نێشی فیراقی شۆخی سەمەن ساقی سیم تەن
ئێشێکی وای گەیاندە دڵم کەوتە ناڵەناڵ
ڕەگ ڕەگ، ڕەگی وجوودم عەزیزم بە عەشقی تۆ
ئاو دابوو گیانەکەم بە خوداوەندی ذوالجَلال
ئێستا کە دوور لە تۆ بە دوو چاوی خوماری تۆ
شادیم عومومی شیوەنە، عەیشم ھەموو بەتاڵ
کەی بێ کە تالیعم مەدەدێ کا بەبێ ڕەقیب
ڕۆژێ ببێ کە بەندە لەگەڵتا بکەم ویساڵ
تاکوو بە کامی دڵ لە ویساڵت لەزەت بەرم
بمژم دوو لەعلی لێوت و بگووشم دوو پرتەقاڵ

پەراوێز edit