شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: وێرانکەرانی زێدی باو و باپیر سەبارەت: شەرمەزاران وێرانکەرانی زێدی باو و باپیر تاڵانکەرانی ھەژار و فەقیر سوتێنەرانی سەوزی و دەغڵ و دان ڕەنج بەبا دەری فەلایی کوردان خەڵەتێنەری کوردانی برسی بۆ بە کوشت دانیان بۆ پارە و کورسی بەشەرن ئێوە؟ یا گورگی ھارن؟ یاخۆ گیان کێشی کوردی ھەژارن؟ گەر بەشەر وابێ، تف بێ لە بەشەر بە گژیانا چێت خوا و پێغەمبەر بیر ناکەنەوە لەم کردەوانە بزانن خراپ یاخۆ جوانە! تا کەی ھەژاران ئەکەن ئاوارە؟ ئەکەونە ناویان وەک گورگە ھارە ناترسن لەوەی خالقی فەقیر دەست و پێ و ملتان بخاتە زەنجیر؟ ! ++++++++++++++++++++++