ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٢٩. لە دووری کوڵمی گوڵ ڕەنگت ھەمیسان عاجز و ماتم
لە دووری کوڵمی گوڵ ڕەنگت ھەمیسان عاجز و ماتم
وەکوو مەجنوونەکەی لەیلا، منیش وا شێت و شەیداتم
ئەڵێی عەوداڵی چۆڵ گەردم، ئەوەندە گێژ و بێ ھۆشم
لە وەختێکۆ کە گیرۆدەی کەمەندی زوڵفی تاتاتم
شەو و ڕۆژ خوێنی گەش دەتکێ لە جەرگ و دڵ وەکوو سەیلاو
ھەتا عالەم بزانێ، من شەھیدی چاوی شەھلاتم
چریکەی دەنگی «یا لەیلا» لە سینەم دێتە گوێ دائیم
بە عەینی ھەر وەکوو سەمتوورە سینەی پڕ مەقاماتم

پەراوێز edit