ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
٣٠. لە کەشتیی فیرقەتی یارا پەرێشان حاڵ و دڵ تەنگم
لە کەشتیی فیرقەتی یارا پەرێشان حاڵ و دڵ تەنگم
بەسەر دەریای خەما سەییار و بێ خەمخوار و ھاودەنگم
شەو و ڕۆژ من لە بەر خەم یەک دەم ئارامم نییە قوربان
گەھێ مەشغووڵی قوڕ پێوان و گاھێ مات و بێ دەنگم
ئەوند گریام بە خوێناوی جگەر وا سوورە بالینم
ئەوندەم ئاھی سەرد کێشاوە گیانە زەرد بووە ڕەنگم
عەجەب ماوم لە بەختی نەگبەت و شوومم لە لام وایە
ئەگەر بچمە بەھەشتیش ھەروەھا داماو و دڵتەنگم
خوسوس ئێستا کە بەینێکە وەھا دووچار و ناچارم
کە وەک تەیری قەفەس دەسبەستە و داماو و پێ لەنگم
لە خەم وەختێ ڕەھایی دێ دڵی میحنەت زەدەی شاھۆ
بە دارووی وەسڵی خۆی ساتێ دەوا کا شۆخەکەی شەنگم

پەراوێز edit