شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: لە دووری کوڵمی گوڵ ڕەنگت ھەمیسان عاجز و ماتم لە دووری کوڵمی گوڵ ڕەنگت ھەمیسان عاجز و ماتم وەکوو مەجنوونەکەی لەیلا، منیش وا شێت و شەیداتم ئەڵێی عەوداڵی چۆڵ گەردم، ئەوەندە گێژ و بێ ھۆشم لە وەختێکۆ کە گیرۆدەی کەمەندی زوڵفی تاتاتم شەو و ڕۆژ خوێنی گەش دەتکێ لە جەرگ و دڵ وەکوو سەیلاو ھەتا عالەم بزانێ، من شەھیدی چاوی شەھلاتم چریکەی دەنگی «یا لەیلا» لە سینەم دێتە گوێ دائیم بە عەینی ھەر وەکوو سەمتوورە سینەی پڕ مەقاماتم ++++++++++++++++++++++