کەوکەبی تاریکە، تاڵە شوومە کورد
بۆیە وا دائیم لە حەق مەحروومە کورد
بۆ تورەقی کۆششە ئیشی کە چی
سەیر ئەکەی پاش کەوتوو و مەزڵوومە کورد
واسیتەی ئەم نەگبەتی و پاش کەوتنەی
گەر تەئەمول کەی لەلای مەعلوومە کورد
سوئی زەن، فیتنە و حەسەد، کیبر و نیفاق
ئەم سیفاتانەن کە پێی مەشئومە کورد
بێ سوباتی و سەر ڕەقی و بێ مەسلەکی
بووەتە ئەسبابی ئەوەی مەحکوومە کورد