شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: کەوکەبی تاریکە تاڵە شوومە کورد کەوکەبی تاریکە، تاڵە شوومە کورد بۆیە وا دائیم لە حەق مەحروومە کورد بۆ تورەقی کۆششە ئیشی کە چی سەیر ئەکەی پاش کەوتوو و مەزڵوومە کورد واسیتەی ئەم نەگبەتی و پاش کەوتنەی گەر تەئەمول کەی لەلای مەعلوومە کورد سوئی زەن، فیتنە و حەسەد، کیبر و نیفاق ئەم سیفاتانەن کە پێی مەشئومە کورد بێ سوباتی و سەر ڕەقی و بێ مەسلەکی بووەتە ئەسبابی ئەوەی مەحکوومە کورد ++++++++++++++++++++++