ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
١٧. ئەی ئاسەفی زەمانە لە پاتەختی شەھریار
ئەی ئاسەفی زەمانە لە پاتەختی شەھریار
وەی گەوھەری خەزێنەیی شاھانی تاجدار
ڕۆژت ھەمیشە جەژن و شەوت ڕۆژ و بەختیار
بەد خواھی عومر و عیززەتی تۆ ڕۆژی تارومار
پشت و پەناھ و ناسری تۆ ڕەببی لایەزال
بەختت بوڵند و پایەیی دادت بە ئیستیوار
سایەی بڵاوە بێ سێبەری خەیمەی عەداڵەتت
بەڵکوو بگاتە سەر سەری ئێمەش لە کۆھسار
جەژنانەیەک کە لایقی تەقدیمی ئێوە بێت
نیمە بە غەیری شیعری تەڕ و جوان و ئاودار
ھەر جەوھەرم ھەیە کە بە کار بێ ئەویش ئەوا
ئەمڕۆکە ساقیتە بە تەواوی لە ئیعتیبار
کەس نایەوێ بە پێسەیەک جینسی مەتاعی فەزڵ
بێ قیمەتە ھونەر لەکن ئەبنایی ڕۆزگار
بۆ ئەم مەتاعە دوونە کە ئێستاکە من ھەمە
دائیم لە حەسرەتام و پەرێشان و بێ قەرار
نەمزانی ناڕەواجە وەفا و داد و ڕاستی
دارایی ئەم سیفاتە ڕەزیلە و زەلیل و خوار
ئەربابی عیلم و حیلم و حەیا نامراد ئەبن
حیلە و درۆ و خەیانەتە ئەسبابی ئیعتیبار
ئوستادی من بە تفڵی ئەمانەی بە من نەخوێند
چی بکەم کە ئێستە زەحمەتە فێر بم بە ئیزتیرار
من ھەر گلەم لە بەختی ڕەشی خۆمە، کەوکەبێ
گیراوە ڕەش بووە بە میسالی شەوانی تار
وەرنە لە ئێوە قەت گلە ناکەم کە شەخسی تۆ
کانی سەماحەتیت و بوزورگی و لوتفکار
ئەجدادی ئێوە کانی کەرەم بوون و بەحری جوود
بۆ ئێمە تۆیش لەوانەوە ماوی بە یادگار
داد و سەخا وەزیفەیی مەدرووسی ئێوەیە
حاشا کە ئێوە تەرکی بفەرموون بە ئیختیار
شاھۆ ھەمیشە داعیە بۆ بەرزی جاھی تۆ
ھەر چەند دڵی لە شیشەی غەمدایە موھرەوار
وەرامی نامەی جەمال بابان لە بەغدا

پەراوێز edit