ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
١٠٥. ڕۆح لە ھێلانەی وجوودا مەیلی پەروازی ھەیە
ڕۆح لە ھێلانەی وجوودا مەیلی پەروازی ھەیە
ئارەزووی تیری خەدەنگی نیم نیگای نازی ھەیە
عاشقە چی بکا قەرار و سەبر و ئارامی نییە
خەستەیە دەردی گرانە حاڵی ناسازی ھەیە
ناڵە ناڵی دەنگی «یا لەیلا»ی لە سینەم دێتە گوێ
وەرنە سەیری دڵ قەوانی شۆر و شەھنازی ھەیە
ئاگری تیژی شەرارەی ئاھی عالەم سۆزی من
دووکەڵی تاریک و کرپە و شوعلەیی غازی ھەیە
خاتیمەی ھێنا بە ڕۆحم ناوکی موژگانی یار
تا بڵێن ئەو شۆخە تیری چاوی غەممازی ھەیە
ئەلفی خەتتی ئیستوای باڵایی لەیلاکەی ئەمن
شۆخ و شەنگە ڕەنگ و شێوەی گوڵبونی نازی ھەیە
نووکی نێشی زولفەقاری تیژی دوو ئەبرۆیی یار
سەد ھەزاران عاشقی کوژراوی بێ نازی ھەیە
چاوی مەخمووری ھەمیشە بۆ شکاری مورغی دڵ
ھەڵمەتی شاھێنی ڕاوی و چابوکی بازی ھەیە
داوی زوڵفی خاوی دانا بۆ دڵانی عاشقان
شایقیشی پێوە بوو ناڵینی بێ نازی ھەیە

پەراوێز edit