ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
١٠٤. ڕووی دڵم دائیم لە قاپی ڕەحمەت و ئیحسانتە
ڕووی دڵم دائیم لە قاپی ڕەحمەت و ئیحسانتە
ھەرچی ھیوامە بە ڕەحمی عامی بێ پایانتە
گەر لەژێر بادی گوناھا تێک شکاوە قامەتم
خۆ ئومێدم ھەر بە عەفو و بەخشش و غوفرانتە
ھەرچی بم عەبدێکی خۆتم، ئافەریدەی زاتی تۆم
ئوممەتی ئەو شەھریارەم، خاوەنی قورئانتە
سەروەری عالەم محەممەد، پێشەوای ئەنبیا
خۆشەویستی خاسی زاتی ئەقدەسی سوبحانتە
فەخری کول ھادی سوبل، خەتمی عوموومی مورسەلین
شافیعی ڕۆژی جەزا بۆ گشت گونابارانتە
بەندە عەبدێکی ھەژارم بێ دەس و بێ دەستەڵات
دائیمەن چاوم لە خوانی نیعمەت و ئیحسانتە
قەترەیەک لەو بەحری جوودەت ئیحتیاجم دەفع ئەکا
زەڕڕەیەک عەفوت کەفافی ڕوو ڕەشی دیوانتە
بەشقی ئەو پێغەمبەرە و ئەسراری ناوی ئەعزەمت
بەشقی گشتی ئەنبیا و ھەرچی پیاو چاکانتە
بەشقی ئەو نوورەت کە ئەو پێغەمبەرەی ھێنایە دی
نوورەکەی ڕوونتر لە ڕۆژی چوارەمین ئاسمانتە
سا بەزەیت بێ تۆ بە شاھۆی لانەواز و بێ کەسا
چونکە دائیم ھەر بە ھیوای ڕەحمەتی ڕەحمانتە

پەراوێز edit