ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
١٠٣. مەوسمی جەژنە و دڵی من تەنگ و تار و ماتەمە
مەوسمی جەژنە و دڵی من تەنگ و تار و ماتەمە
خەڵقی پڕ کەیف و دەماخ و خاتری من پڕ غەمە
ھەر کەسێ بۆ خۆی ڕەفیقی نەونەھالێکە و منیش
یاوەرم لەم ڕۆژەدا ھەر ناڵە و دەرد و ھەمە
ناوی یارم ویردمە ئەمڕۆ لەجێی تەکبیری عید
ژەھری دووریم ئەلقەمە ناڵە و فوغانم ھەمدەمە
زەڕڕەیەک ڕووناکی شک نابەم لەناو دڵما ببێ
تا تەسەور کەی بیابانی دەروونم موزلیمە
ھەوری بەدبەختی و خەفەت ئەقلیمی دڵمی گرتووە
بێ تەماشا کە بزانە چەندە تاریک و تەمە!
نم نمی بارانی چاوانم لەبەر ھیجرانی یار
گەھ وەکوو باران ئەبارێ، گاھێ وێنەی شەونمە
دایمەن بگری بە کوڵ شاھۆ ھەتا ماوی! کە تۆ
بێ وەفایی یارەکەت مەشھوری عامی عالەمە

پەراوێز edit