ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
١٠٢. موژدە بێ یەعقووبی دڵ موژدە نیگارم ھاتووە
موژدە بێ یەعقووبی دڵ، موژدە نیگارم ھاتووە
مەرھەمی زامی دەرونی پڕ لە خارم ھاتووە
شەمسی خاوەر وا ئەڵێن ئەمشەو تلووعی کردەوە
گوڵ بەدەن، شیرین دەھەن، سیمین عوزارم ھاتووە
سەرو باڵا، لالە ڕوو، زەنجیر گێسوو، موشک بۆ
یاری ڕەند، سەروی بوڵەند، شۆخی دیارم ھاتووە
شێری نەڕ، قەد نەیشەکەر، ئاھوویی بەڕ، شاھێنی حوڕ
بۆ شکاری مورغی دڵ بازی تەوارم ھاتەووە
موو کەمەر، ڕوومەت قەمەر، لێو لەعلی تەڕ، دوندان گوھەر
شۆخی خاڵ شیرین، جوانی چاو خومارم ھاتووە
نەوجەوان، ئەبرۆ کەمان، موژگان سینان، خونچە دەھان
سەروی بوستانی ئێرەم، ئاھوی تەتارم ھاتووە
ڕۆحی شیرین حازرە بۆ موژدە تەقدیمی دەکەم
بۆ ئەوەی تەشریفی یاری عیشوەدارم ھاتووە
ئاگرم تێ چوو، دەخیلەک ڕاستە ئایا تووخوا
پەریەکەی حۆری نەژادی لەنجەدارم ھاتووە
خۆم و ئەقلیمی ئورووپا و ئاسیای قوربان ئەکەم
گەر بە ڕاستی پێم بڵێن غونچەی تەلارم ھاتووە
گیانی خۆت حازر کە شاھۆ بۆ نیساری دوڵبەرت
خاوەنی تیر و کەمان و زولفەقارم ھاتووە

پەراوێز edit