ئاڵەکۆک

شاھۆ add_a_photo
شاھۆ دیوانی شاهۆ
١٠١. من کە تۆ یارم نەبی ئیتر ژیانم بۆ چییە
من کە تۆ یارم نەبی ئیتر ژیانم بۆ چییە؟
چی لە شەوق و زەوقی دونیا کەم؟ جیھانم بۆ چییە؟
دیدەیەک تۆی پێ نەبینم، کوێر بێ یا ڕەببی ئەبەد!
ناوی غەیرێک گەر بەرێ، لاڵ بێ! زوبانم بۆ چییە؟
دڵ ئەگەر بۆ تۆ نەبێ یا ڕەب ئەبەر خەنجەر کەوێ
با لەت و کوت داکەوێ بۆ خۆی، دڵانم بۆ چییە؟
بێ جەماڵت گوڵ ھەموو خاری موغەیلانن لەلام
بێ تۆ ئەی شۆخی زەمان! سەیری گوڵانم بۆ چییە؟
گەر بەھشتیشم بە تەنیا پێ بدەن ڕۆژی جەزا
نامەوێ تۆی تیا نەبێ، حاشا! جینانم بۆ چییە؟
دین و دونیای تۆیە شاھۆ! حۆر و غیلمانی ئەتۆی
جا کە وەختێ تۆم نەبێ ھەر دوو جیھانم بۆ چییە؟

پەراوێز edit