شاعیر: شاھۆ کتێب: دیوانی شاهۆ سەرناو: مەوسمی جەژنە و دڵی من تەنگ و تار و ماتەمە مەوسمی جەژنە و دڵی من تەنگ و تار و ماتەمە خەڵقی پڕ کەیف و دەماخ و خاتری من پڕ غەمە ھەر کەسێ بۆ خۆی ڕەفیقی نەونەھالێکە و منیش یاوەرم لەم ڕۆژەدا ھەر ناڵە و دەرد و ھەمە ناوی یارم ویردمە ئەمڕۆ لەجێی تەکبیری عید ژەھری دووریم ئەلقەمە ناڵە و فوغانم ھەمدەمە زەڕڕەیەک ڕووناکی شک نابەم لەناو دڵما ببێ تا تەسەور کەی بیابانی دەروونم موزلیمە ھەوری بەدبەختی و خەفەت ئەقلیمی دڵمی گرتووە بێ تەماشا کە بزانە چەندە تاریک و تەمە! نم نمی بارانی چاوانم لەبەر ھیجرانی یار گەھ وەکوو باران ئەبارێ، گاھێ وێنەی شەونمە دایمەن بگری بە کوڵ شاھۆ ھەتا ماوی! کە تۆ بێ وەفایی یارەکەت مەشھوری عامی عالەمە ++++++++++++++++++++++