ئاڵەکۆک

عەباس حەقیقی add_a_photo
حەقیقی کۆلکەزێڕینە
١٠. بۆ جەنابی سەید کامیل ئیمامی، ئاوات
دەمێکه دڵ له دووریت ئاگرینە
خەمی هیجرت گڕێکی زۆر بەتینە

دەمێکه دڵ به ئاواتت 'ئیمامی'
خەفەتبار و برینداری ئەوینە

ژیان، باوەڕ کە لای من ژانه بێ‌تۆ
ژیانی وا بەژان کەی نێوی ژینە؟

ئەوا ڕۆژی تەمەنمان گەییه ئاسۆ
دەمی پاڕانەوه و تۆبه و گرینە

کۆلکەزێڕینە، چاپی یەکەم ١٣٧٤، لاپەڕە ٥٤.
(لاپەڕە ٤٠١ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی

پەراوێز edit